شارپرێس:
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگادارییەکی "بەپەلە"ی بۆ ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە دەیانەوێت ئیسرائیل بەجێبهێڵن، بڵاوکردەوە.
مایک هاکابی لە پۆستێکدا نووسیویەتی: "ئاگاداری بەپەلە بۆ ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە دەیانەوێت ئیسرائیل بەجێبهێڵن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئیسرائیلەوە هاوکاری دەکرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد: باڵیۆزخانەکە کاردەکات بۆ ڕێکخستنی گەشتی دەریایی بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی کە دەیانەوێت ئیسرائیل بەجێبهێڵن.
ئ.ه