شارپرێس:
حکومەتی هەرێم لەبارەی شەڕی ئێران‌و ئیسرائیلەوە هۆشداریدەداتە میدیاکانی کوردستان‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته ڕه‌چاوى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و بارى ده‌رونى خه‌ڵك بكرێت"، ده‌شڵێت:"زانیاریى ده‌رباره‌ى ڕوداوه‌كان ته‌نها ده‌بێت له‌سه‌رچاوه‌ى فه‌رمیه‌وه وه‌ربگیرێت.
به‌گوێره‌ى نوسراوێكى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى حكومه‌تى هه‌رێم كه واژۆى حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى ڕۆشنبیریى‌و لاوانى له‌سه‌ره ئاماژه به‌وه‌كراوه، "ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه به‌دۆخێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، ڕاگه‌یاندن ئامرازێكى كاریگه‌ره‌و میدیاى كوردى ده‌توانێت ڕۆڵى گرنگ له‌پاراستنى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و پێگه‌ى بێلایه‌نانه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕوداوه‌كانى ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت".
ده‌شڵێت:"له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئاگادارى سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن‌و په‌یج‌و به‌كارهێنه‌رانى سۆشیال میدیا ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته ڕه‌چاوى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و بارى ده‌رونى خه‌ڵك بكرێت‌و هیچ جۆره هه‌واڵێكى بێ سه‌رچاوه‌و نادروست ده‌رباره‌ى په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌و لێكه‌وته‌كانى بڵاونه‌كرێته‌وه كه لایه‌نگیرى تێدابێت".
وه‌زیرى ڕۆشنبیریى جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره هه‌واڵێك له‌باره‌ى ئه‌منیه‌تى كوردستان‌و زانیاریى ده‌رباره‌ى ڕوداوه‌كان ته‌نها له‌سه‌رچاوه‌ى فه‌رمیه‌وه وه‌ربگیرێت".
له‌كۆتایی نوسراوه‌كه‌شدا وه‌زیرى ڕۆشنبیریى ده‌ڵێت:"داواكارین هه‌مولایه‌ك به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوداوو پێشهاتانه بكه‌ن، هه‌رلایه‌ن‌و دامه‌زراوه‌یه‌كى میدیایی‌و به‌كارهێنه‌رانى سۆشیال میدیا هه‌واڵى بێبنه‌ما بۆ تێكدانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان‌و ترس‌و تۆقاندن بڵاوبكاته‌وه، ڕوبه‌ڕوى لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی ده‌كرێته‌وه".
