شارپرێس:
ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی بەرهەمهێنانی پیتاندنی یۆرانیۆم و چەند شوێنێکی بەرهەمهێنانی چەکی ئێرانی.
سوپای ئیسرائیل ڕوونی کردەوە کە زیاتر لە ٥٠ فڕۆکەی شەڕکەری هێزی ئاسمانی بە ڕێنمایی هەواڵگری ورد لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ناوچەی تاران ئەنجام داوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: لە چوارچێوەی هەوڵە چڕوپڕەکان بۆ لەناوبردنی بەرنامەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ئێران، هێرش کرایە سەر شوێنی بەرهەمهێنانی یۆرانیوم لە تاران. ئامانج لێی ڕێگری بوو کە ئێران بوار و ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە مەبەستی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی فراوانتر بکات.
ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بەچڕی تاران و کەرەج و ئەردەبیل و کرماشان و چەند ناوچەی دیکەی بۆردوومان کرد.
ئ.ه