شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕووخانی ڕژێمی ئێستای ئێران ڕەنگە ڕووبدات.
ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند کە ئیسرائیل "کارێکی باش دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێشتا بڕیاری کۆتاییم نەداوە سەبارەت بە لێدانی ئێران، بەڵام لەژووری ئۆپەراسیۆنەکان کۆدەبینەوە و چەند فکرەو بۆچوونم هەیە".
وتیشی، دەرگای گفتوگۆ دانەخراوە، هێشتا دەتوانین ڕێککەوتن بکەین، بەڵام نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.
ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: ڕووخانی ڕژێمی ئێستا لە ئێران دەکرێت ڕووبدات.
ئ.ه