شارپرێس:
هه‌ڵوێستى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى دامه‌زراندن‌و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:"به‌هیواین دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه بڕیارێكى ئه‌رێنى بدات"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌رچوانى كۆلێژى پزیكیش داده‌مه‌زرێن".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا هاتوه، "مەسرور بارزانی وتویه‌تى، لەم یەک دوو ڕۆژەی دوایی، نامەیەکمان سەبارەت بەموچەو شایستە داراییەکانی هەرێم بۆ دادگای فیدراڵی ناردوەو هیوادارین دادگای فیدراڵی لەوەڵامی نامەکەدا بڕیارێکی ئەرێنی‌و لەقازانجی خەڵکی کوردستان بدات".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەبابەتی بڕینی موچە‌و شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوه كردوه‌و باسى له‌وه‌كردوه، بەهەموو شێوەیەک، لەهەوڵ‌و کارکردنمان بەردەوامین بۆ چارەسەکردنی ئەم کێشەیەو بۆ ئەم مەبەستەش لەم یەک دوو ڕۆژەی دوایی، نامەیەکمان بۆ دادگای فیدراڵی ناردوە سەبارەت بەنایاسایی‌و نادەستوریبونی بڕیاری بڕینی موچە‌و شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە".
بارزانى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "هیوادارین دادگای فیدراڵی لەوەڵامی نامەکەدا بڕیارێکی ئەرێنی‌و لەقازانجی خەڵکی کوردستان بدات، بەتایبەتیش کە حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییە دەستورییەکانی خۆی جێبەجێکردوەو خوازیارە لەبەرامبەریشدا، ڕێز لەمافە دەستورییەکانی بگیرێت‌و شایستە داراییەکانی بنێردرێت".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، پێشنیازێکی وەزارەته‌كه‌ى تایبەت بەلێخۆشبون لەسزای سەرپێچیی هاتوچۆ بەڕێژەی 20% بۆ شەش مانگی دیکە لە1ى 7 بۆ 31ى 12ى ئه‌مساڵ خستوه‌ته‌ڕوو، دواجاریش ئەنجومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ پێشنیازەکەی پەسەندکردوه.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى حكومه‌تى هه‌رێمدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی‌و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی دامەزراندنی دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی گشتییان خستوه‌ته‌وه، لەدوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازەکەی پەسەندکردوه‌و بڕیاریداوه به‌دامەزراندنیان لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی‌و ئەنجومەنی وەزیرانیش وەزارەتەکانی دارایی‌و تەندروستی‌و ئەنجومەنی گشتیی ڕاژەی ڕاسپارد، ڕێکاری پێویست بۆ دامەزراندنیان بگرنەبەر.
