عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند:"قەوارەی زایۆنی هەڵەیەکی گەورەی کردووە و سزای کردەوەکەی وەردەگرێت".
وتیشی:"ئێران لە پێشێلکردنی ئاسمانەکەی لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە خۆش نابێت. ئێران خوێنی شەهیدەکانی لەبیر ناکات".
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە، "قەوارەی زایۆنی هەڵەیەکی گەورەی کردووە، دەبێت دڵنیا بێت لەوەی لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا سزا دەدرێت."
رێبەری ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئێران لە پێشێلکردنی ئاسمانەکەی خۆش نابێت، بەڵێنیشی دا کە خوێنی شەهیدەکانیان لەبیر ناکەن.
ئەم هەڕەشانەی خامنەیی دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل دێت بۆسەر چەندین پێگەی سەربازی لەنێو خاکی ئێراندا، کە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار و چاوەڕیدەکرێت ئەمریکاش بەشداریی لە شەڕەکەدا بکات.