چین هۆشداری دەدات... شەڕەکە لەکۆنتڕۆڵ دەردەچێت

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1176 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە پەکین نیگەرانە لەوەی لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت.

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی چوارشەممە لەمیانەی پەیوەندییەکدا لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی ڕایگەیاند کە پەکین نیگەرانە لەوەی لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و ئەگەری ئەوەش هەیە.

هاوکات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دیکەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان ڕۆژی چوارشەممە، وانگ وتی وڵاتەکانیان "ناتوانن بێدەنگ بوەستن و ڕێگە بدەن ناوچەکە بخلیسکێتە ناو کۆتایییەکی نادیارەوە".
ئ.ه