شارپرێس:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى جه‌نگى ئێران‌و ئیسرائیله‌وه هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێت:"فاكته‌رى سه‌قامگیرین‌و له‌ناوچه‌كه‌داو نابینه مایەی هەڕەشە بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێکی دراوسێ‌و هیچ لایەنێک".
له‌دواى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوكرایه‌وه، حكومه‌تى هه‌رێم په‌یامێكى ئاراسته‌ى ئێران‌و ئیسرائیل كردوه‌و نوسیویه‌تى:"جەخت لەسه‌ر هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ینه‌وه کە هەمیشە دژی شەڕو گرژیی‌و وێرانکاری بوە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "وەک هەمیشە، فاکتەرێکی گرنگیی ئاشتی‌و ئارامیی‌و سەقامگیریی دەبین‌و نابینه مایەی هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێ‌و هیچ لایەنێک".