شارپرێس:
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هەولێرو بڕیارە چەند دیدارێکی سیاسی‌و ئەمنی ئه‌نجامبدات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاویکردوەتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتوه‌ته هەولێرو لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومه‌تى هەرێمه‌وه پێشوازیی لێکراوه.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراق، ئەعرەجی لەم سەردانەیدا چەند دیدارێکی سیاسی‌و ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئه‌عره‌جى به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌مه‌راسیمى له‌ناوبردنى چه‌كه‌كانى گروپێك له‌گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه هاتوه‌ته هه‌رێمى كوردستان.