شارپرێس:
گرۆسى لهبارهى ئێرانهوه هۆشداریدهداتو ڕایدهگهیهنێت، "مەترسیی ئێران بۆ سەر ئاسایشی جیهان ڕوو لەزیادبونە".
رافائێل گرۆسی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، هیچ نیشانەیەک لەوەی ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت لەبەردەست نییە، بەڵام کەمکردنەوەی هاوکارییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئاژانس، مەترسییەکی ڕوو لەزیادبونی بۆ سەر ئاسایشی جیهان سازکردوە.
گرۆسی قسهى بۆ ڕۆژنامەی (ژچپۆسپۆلیتا)ی پۆلۆنیای كردوهو وتویهتى، "ئێران دەستڕاگەیشتنی پسپۆڕانی ئاژانس بەدامەزراوە ئەتۆمییەکانی خۆی کەمکردوەتەوە، ئەمەش هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبەرئەوەی هەرچەندە دەستڕاگەیشتنی ئاژانس کەمتربێت، مەترسییەکان زیاتر دەبن".
ڕۆژێک دوای شەڕی دوازدە ڕۆژەی ئێرانو ئیسرائیل، پەرلەمانی ئێران بەپەسندکردنی یاسایەک، حکومەتی وڵاتەكهى ڕاسپارد، هەموو هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هەڵپەسێرێت.
پاش واژۆکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، ئەو ژمارە کەمەی چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییش کە لەئێران مابونەوە، ئەو وڵاتەیان بەجێهێشت.