شارپرێس:
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەک لێکۆڵینەوە دەکات سەبارەت بە کاریگەری زیادکردنی باجەکانی ئەمریکا لەسەر عێراق.
حسێن عەلاوی، راوێژکاری سودانی ڕایگەیاند،" لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ئەو کاریگەرییانەی کە سەپاندنی باجە گومرگییەکانی ئەمریکا لەسەر ئابوری عێراق دروستی دەکات.
دەشڵێت، عێراق و ئەمریکا پەیوەندییەکی قوڵی بازرگانی لە نێوانیاندا هەیە و ئەوەش دەبێتە هۆی گەشەکردنێکی فراوانتری ئابوری عێراق.
وتیشی، سودانی لە سەردانەکانی بۆ ئەمریکا هەوڵی زۆری داوە بۆ پەرەپێدانی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان و ژوورە بازرگانییەکانی هەردوو وڵات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەناوەیەكی تایبەتدا بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد لە مانگی ئابەوە بەرێژەی لە%30 پێناسی گورمرگی بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت.
ش.ح