شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەی لایەنەکانی ناو هاوپەیمانێتی چوارچێوەی
هەماهەنگی کۆتاییهات و لە کۆبونەوەکەدا بە هیچ جۆرێک باسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان نەکراوە.
سەرچاوەیەکی باڵا لەبەغداوە بە شارپرێسی وت،" تەوەری
سەرەکی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی گرژییەکانی ئەمڕۆی نێوان مەحمود مەشهەدانی
سەرۆکی پەرلەمان و موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بوە ".
ئەو سەرچاوەیە بۆ شارپرێس ئاشکراشیکرد، هەر
لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا باس لە دۆخی ئەمنی ناوچەکە و مەترسیەکانی سەرهەڵدانی ئاڵۆزی
لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەر پێشهاتێکی نوێ کرا.
بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، هۆکاری سەرەکی گرژییەکانی نێوان مەشهەدانی و مەندەلاوی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ئەوا بوە کە مەشهەدانی وتویەتی،" من لە دامەزرێنەرانی عێراقی نوێم و چیم بوێت دەیڵێم"، لەبەرامبەردا مەندەلاوی وتویەتی،" بۆت نیە سوکایەتی بە ناسنامەی عێراقیبون بکەیت ".
محەمەد سەردار