عێراق تیرۆریستێکی مەترسیدار دەگەڕێنێتەوە

عیراق

15/07/2025‌ 774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، لەرێگەی دەزگا هەواڵگیرییەکانەوە تیرۆریستێکی مەترسیداری داعش لەوڵاتی ئەڵمانیاوە گەڕێنرایەوە عێراق، کە بەشداری لە کۆمەڵکوژی سپایکەر کردبوو.


ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" ناوەندی نیشتیمانی بۆ هەماهەنگی دادوەری نێودەوڵەتی گەڕاندنەوەی تیرۆریست ( عەلی محەمەد عەبدوڵڕەحمان گەیلانی ) لەوڵاتی ئەڵمانیاوە بۆ عێراق ڕاگەیاند، کە بەشداری لە کۆمەڵکوژی سپایکەر کردبوو ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو تیرۆریستە لەپلانیدا بوە هێرشی تیرۆریستی لە وڵاتی ئەڵمانیاش ئەنجام بدات، بەڵام پێشوەخت لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەڵمانیاوە ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق کراوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق باسی لەوەشکرد، لەئێستادا ئەو تیرۆریستە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ رێککاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.