شارپرێس:
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و جێگره‌كانی، موحسین مه‌نده‌لاوی و شاخه‌وان عه‌بدوڵا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاساییان ئه‌نجامدا و بڕیاردرا سبەی چوارشەممە كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت.
نوسینگه‌ی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یەنراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی هاوبه‌ش به پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و دڵنیابون له به‌رده‌وامی كاره‌كانی په‌رله‌مان به پێی بڕگه‌كانی ده‌ستور و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن كرایه‌وه".
له ڕاگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دوای وردبینییه‌كی قوڵ، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا سبه‌ی چوارشه‌ممه، دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامبدرێت، بۆ ته‌واوكردنی كارنامه و درێژه‌دان به‌و ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریكردنه‌ی كه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه دیاریكراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی گه‌لی عێراقدا بگونجێت و پایه‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسی به‌هێزتر بكات".
مه‌شهه‌دانی جه‌ختی له "گرنگی پابه‌ندبوون به ڕێكاره یاساییه‌كان و ئه‌دای به‌رپرسیارانه‌ی په‌رله‌مانی" كرده‌وه و داوای له هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد "ئاماده‌بن و به‌شداری چالاكانه له دانیشتنی داهاتوودا بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه و گه‌یشتن به ئامانجه نیشتمانییه‌كانی".
هاوكات كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مان بڵاوكرایه‌وه كه بڕیاره كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێبكات و تیایدا ده‌نگ له‌سه‌ر دوو پرۆژه‌یاسا بدرێت و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ چوار پرۆژه‌یاسا و هه‌مواری یاسا بكرێت.
ش.ح
