شارپرێس:
لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم، لیژنەیەکی تایبەتمەند لەبەغداوە گەیشتە هەولێرو لێکۆڵینەوە لەچۆنییەتیی هێرشەکان دەکاتو بەڵگەنامەكان كۆدەكاتهوهو ڕاپۆرتى خۆى دهداته محهمهد شیاع سودانى سهرۆك وهزیرانى عێراق.
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لیژنەیەكی تایبەتمەند بەسەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی ههولێرى كردو بە شێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی هەرێم شوێنە زیانلێكەوتوەكانی كێڵگە نەوتییەكانی بەسەركردەوە، ئەمڕۆ شەممەش لیژنەیەكی دیكەی تایبەتمەند بەمەبەستی چڕكردنەوەی لێكۆڵینەوەكان هاتوهته هەولێرو بهزوترینكات ڕاپۆرتێك لەبارەی وردەكاریی هێرشەكانهوه ئاماده دهكات.
سهرچاوهكان دهڵێن، ئەو لیژنە تایبەتمەندەی ئەمڕۆ هاتوەتە هەولێر، بەراورد بەلیژنەكەی هەفتەی ڕابردوو ئەوەیە؛ بەشێوەیەكی چڕتر لێكۆڵینەوە لەهێرشە درۆنییەكان دەكاتو ڕاپۆرتێك ئامادە دەكات لەبارەی دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، لەهەرێمی كوردستانیش لیژنەیەكی ئەمنی هاوكاریان دەبێت بەمەبەستی دۆزینەوەی ئاراستەی هەڵدانی درۆنەكانو وردەكارییەكانی دیكە.
ئهو لیژنەیهى ئهمڕۆ لهبهغداوه گهیشتوهته ههولێر، دوور لەچاوی میدیاكان سەردانی هەرێمی كردوەو كارەكانی لێكۆڵینەوەش بەنهێنی بەڕێوەدەچن.
تەنها لەمانگی تەمموزی ڕابردودا، هەرێمی كوردستان ڕوبەڕوی 20 هێرشی درۆنی بوهوه، كە ئاراستەی ژێرخانی وزەكرابون، بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەكێڵگە نەوتییەكانى ههرێم بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی ئابوریی هەرێم دروستكرد.
