شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایكرد، به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كانى سلێمانى، ده‌ستڕێژى گولـله له‌كچێك كراوه كه كارمه‌ندى یه‌كێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆیه له‌شاره‌كه، به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى به‌شارپرێسى وت:"به‌یانى ئه‌مڕۆ كچێكى تەمەن 45 ساڵ لەگەڕەکی شێخان لەسلێمانی بەدەستڕێژی گولـلە له‌به‌رده‌م ماڵەکەی خۆیدا کوژراوه".
وته‌بێژى پۆلیس ده‌ڵێت:"ڕوداوه‌كه سه‌ره‌تایه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن، تائێستا به‌وردى هۆكارى ڕوداوه‌كه نازانرێت".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌و كچه‌ى ده‌ستڕێژى گولـله‌ى لێكراوه، كارمه‌ندى یه‌كێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بوه‌و دانیشتوى گه‌ڕه‌كى شێخانه لەسلێمانی، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ى له‌پزیشكى دادى سلێمانیه".