شارپرێس:
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کورستان (کەجەکە) له11مین ساڵیادى جینۆسایدى ئێزدیهكاندا پهیامێكى بڵاوكردهوهو دهڵێت:"دروستترین چارەسەر بۆ دەوڵەتی عێراق ئەوەیە، پرسی شنگال لەسەر بنەمای مسۆگەرکردنی خۆبەڕێوەبەریو خۆپاراستنی گەل چارەسەربکرێت"، ڕاشیدهگهیهنێت، "ئهوهى له2014 ڕویدا ههوڵێك بوو بۆ لهناوبردنى ئێزدیهكان، بهڵام گهریلا ڕێگهى نهداو شكستى بهو ههوڵه هێنا".
کەجەکە لهڕاگهیهنراوێكدا لهساڵیادى کۆمەڵکوژی 3ى ئابى 2014 واته 11 ساڵ لهمهوبهر، ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "مێژوو نەک بەتەنها کۆمەڵکوژیی، هاوکات بەرخۆدانی گەلی شنگالیشی نوسییەوە، ئەم بەرخۆدانە بەپێشەنگایەتی گەنجانو ژنان لەڕێگەی پڕۆسەی ئاشتیو کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە گەلی ئێزدی بەرەو ئازادی دەبات".
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی کەجەکە ڕایگهیاندوه، "11 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی شنگالدا تێپەڕدەبێت، کە لە 3ی ئابی 2014دا لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراو لەلایەن گەلی ئێزدییەوە وەک فەرمانی 74هەمین ناودەهێندرێت، وێڕای ئەوەی 11 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەدا تێپەڕبوە، هێشتا ژانی ئەم کۆمەڵکوژییە کە گەلی ئێزدی ئەزمونیکردوە زیندوەو برینەکانی ساڕێژنەبوە".
كهجهكه جهختدهكاتهوه، "ڕوداوێک کە گەلی ئێزدی لە3ى ئابدا لەشنگال ئەزمونیکرد، دڵی مرۆڤ ئازار دەدات، بەشێوەیەک دڵتەزێنو شەرمهێنەرو بەرگەنەگیراوە، بەهەزاران ئێزدی کوژران، بەهەزاران ژن ڕفێندرانو لەبازاڕەکاندا وەک کۆیلە مامەڵەیان پێوەکرا، دوچاری دەستدرێژی کرانەوە، ماڵو موڵکی ئێزدییەکان تاڵانکرا، بەسەدان مرۆڤ، منداڵو پیرەمێرد لەترسی کۆمەڵکوژیی هەڵهاتن بۆ چۆڵەوانییەکانو بەهۆی برسێتیو تینویەتییەوە گیانیان لەدەستدا".
ئهوهشى بهبیرهێناوهتهوه، "هێشتاش بەهەزاران ژنی ئێزدی بێسەروشوێنن، بەدەیان گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵنەدراونەتەوە، ئەو ڕوداوەی گەلی ئێزدی لەسەدەی 21 کە مرۆڤایەتی بەپێشکەوتنەکانییەوە شانازیی دەکات، بەهەموو شێوەیەک بوە شەرمەزاریی مرۆڤایەتی، جارێکی دیکە کۆمەڵکوژی شنگال شەرمەزار دەکەینەوە، کە یەکێکە لەدڕندەترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژوی مرۆڤایەتی، لهو ڕوهشهوه داعشو هەموو ئەو هێزانە شەرمەزار دەکەین کە پاڵپشتییان دەکردن".
كهجهكه ڕایگهیاندوه، "سهرباریى ئهوهى بەڕێزو حورمەتەوە قوربانیانی کۆمەڵکوژی شنگال یاد دەکەینەوەو دیسانەوە دیاریدەکەین، لەقوڵای دڵەوە ئازاری گەلی شنگال دەکێشینو هەمووکاتێکیش لەسەر ڕێگەی تێپەڕاندنی فەرمانەکانو پێکهێنانی ئازادییان، هاوشانیان دەبین".
كهجهكه ئهوهشى باسكردوه، "بەداخەوە پێشمەرگەکانی پارتىو سوپای عێراق کە بەرپرسیاری ئاسایشی شنگال بون، گەلی شنگالیان بۆ داعش جێهێشت، ئەمەش بوە هۆکاری لێکەوتنەوەی تراژیدیایەکی گەورە، وێڕای هەموو ئەم ئازارانە، ڕەخنەکردنو لێپرسینەوەیەکی کردەیی ئەنجامنەدراوە، بەڵام پێویستە بزانرێت پەڕەکانی مێژوو ئەم دڕندەییو شەرمەزارییە مەزنەی تۆمارکردوە".
جهختدهكاتهوه، "داعشو هێزەکانی پشتەوەیان، ئامانجیان بوو بەتەواوەتی گەلی ئێزدی لەناوبەرن، بەڵام ئەم پلانە لەسایەی دەستوەردانی مێژویی گروپێکی کەمی گەریلا لەچیاکانی شنگالو بەرخۆدانی گەلی شنگال، بەتایبەت ژنانو گەنجان بەتاڵکرایەوە، هێرشە قڕکارییەکە لەئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاو گەلی شنگال بەتەواوەتی پوچەڵکرایەوەو بەسەدان ڕۆڵەی ئێزدی لەبەرەی بەرخۆدانی دژ بەداعشدا هاوشانی گەریلا جێگەیان گرتو شەهیدبون".
كهجهكه هۆشداریدهداتو دهڵێت:"تێکۆشانی گەلی شنگال، کە دوچاری کۆمەڵکوژی ببونەوەو ئەزمونی ئازارێکی مەزنی کرد، بۆئەوەی جارێکی دیکە دوچاری کۆمەڵکوژی لەو شێوەیە نەیەتەوە، زۆر مافدارو ڕەوایە، لەگەڵ ئەوەی دۆزی خۆپاراستنو خۆبەڕێوەبردنی گەلی شنگال جێگەی نەگرتوە، بەتایبەت لەدژی ڕاوەستەکردن جێگەی قبوڵکردن نییەو بەهیچ شێوەیەک وەک نیازپاکی شرۆڤە ناکرێت، گەلی ئێزدی لەتەواوی مێژودا بەهۆی ناسنامەو باوەڕەکەیەوە دوچاری کۆمەڵکوژیی بوەتەوە، لەئێستادا بونە خاوەن خۆبەڕێوەبەرییەکو هێزی خۆپارێزی پێشلکردنی مافی هیچ کەسێک نییە، بەتەواوەتی خواستێکی ڕەوایە، پێداویستییەکی سروشتی مرۆڤبونو کۆمەڵگەییبونە".
ئاماژهى بهوهشداوه، "دژایەتیکردنی خواستەکانی گەلی شنگال هیچ بنەمایەکی ڕەوا، یاسایی، مافدارو کۆمەڵایەتی نییە، بەپێچەوانەوە خواستەکانی گەلی شنگال لەڕوی یاسای نێونەتەوەیی، یاساو مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ، لەڕوی بەها گەردونییەکانی مرۆڤایەتی، ئەخلاقو ویژدانییەوە پێویستە پشتوانیکردنە، دروستترین چارەسەریش بۆ دەوڵەتی عێراق ئەوەیە، پرسی شنگال لەسەر بنەمای مسۆگەرکردنی خۆبەڕێوەبەرییو خۆپاراستنی گەل چارەسەربکرێت، ڕێگەی دروست چارەسەرکردنی لەمشێوەیەیە هاوکات پێویستییەکی دەستوری بنەڕەتی عێراقە".
