شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرایەوە لە بوونی ڕوداوێكی كوشتن لە گەڕەكی شێخ عەبدولقادری چوێسە لەشاری سلێمانی مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری شانۆی تاوان ئەنجامدرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد .
دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ت ، س ،أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەتۆمەتی كوشتنی خوشكەكەی خۆی ، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە .
پێشتر سهركهوت ئهحمهد وتهبێژى بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى لەبارەی ڕوداوەکەوە بهشارپرێسى وت:"بهیانى ئهمڕۆ كچێكى تەمەن 45 ساڵ لەگەڕەکی شێخان لەسلێمانی بەدەستڕێژی گولـلە لهبهردهم ماڵەکەی خۆیدا کوژراوه".
