نوێنەری ترەمپ: حەماس بەچەکدانان ڕازی بوو

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 722 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ستیڤ وێتکۆف نێردەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوەی دوێنێ سەردانی غەززەی کرد، لەگەڵ کەسوکاری بارمتە ئیسرائیلییەکان کۆبووەوە و ئاشکرایکرد، حەماس ڕازی بووە چەک دابنێت.

ستیڤ وێتکۆف لەمیانی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ کەسوکاری بارمتەکان ڕایگەیاند، حەماس ڕازی بووە چەک دابنێت و کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی هەموو بارمتەکان و کۆتایهێنان بەشەڕ، نەک گەڕاندنەوەی بەشێکی بارمتەکان و شەڕ ڕاگرتنی کاتی.

بەپێی سەرچاوەکان، ستیڤ وێتکۆف ڕایگەیاندووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل، هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان دەدەن و هیچ سەرکەوتنێک لە دژی حەماس بەدی نایەت، ئەگەر هەموو بارمتەکان نەگەڕێنرێنەوە.