شارپرێس:
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەت پابەندە بەدابینكردنی پێداویستیەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەدوای دیاریكراوی خۆی و دابینكردنی كەشێكی سەقامگیر بۆ دەنگدان و كاندیدەكان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی سێ كۆبوونەوەی لەگەڵ كۆمەڵێك شێخی عەشایەر و كەسایەتییەكانی تكریت، عەویجە، و دورەو قەزا و ناحییەكانی سەڵاحەدین ئەنجامدا و تێیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ واقیعێكی نوێمان بۆ عێراق هەیە، ئامانجمان پێشكەوتنە بۆ دەوڵەتێكی باشتر لەڕێگەی پڕۆژەی ستراتیژییەوە، لە پێشەنگییان پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانە، سەرەڕای ماوەی كورتی ئەم حكومەتە، بناغەیەكی تۆكمەمان داناوە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك بەو سەرچاوە و توانایانەی كە ژیانێكی شایستە بۆ گەلەكەمان دابین بكات.
سەرۆك وەزیران لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە رونیكردەوە، هەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا دەبێتو حكومەت پابەندە بە ئامادەكردنی مەرجەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە وادەی دیاریكراوی خۆیان و دابینكردنی كەشێكی سەلامەت و سەقامگیر بۆ دەنگدەران و كاندیدەكان.