شارپرێس:
له‌به‌رده‌م دادگاى میسان شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان‌و كه‌سوكارى تۆمه‌تبارێك ڕویدا، سه‌ره‌نجام ئه‌فسه‌رێك برینداركرا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، شه‌ڕو پێكدادان له‌به‌رده‌م دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى میسان ڕویداوه.
زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌و شه‌ڕه‌دا چه‌ك به‌كارهاتوه، به‌دروستیش شەڕە تەقەکە لەبه‌رده‌م دادگای تێھەڵچونەوەی میسان ڕویداوه له‌نێوان هێزه‌كانى سه‌ر به‌بەڕێوه‌بەرایەتی نه‌هێشتنى مادە ھۆشبەرەکانی پارێزگاكه‌و کەسوکاری تۆمەتبارێک.
ئه‌وه‌ش بۆ شارپرێس ئاشكراكرا، كاتێك بارزگانێكى ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌ره‌و دادگا براوه، كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌چه‌ك هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنى ماده هۆشبه‌ره‌كان‌و به‌هۆیه‌وه فیشەکێک بەر سەری ئەفسەرێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه کەوتوەو برینداربوه.