شارپرێس:
بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسی هەرێمی کوردستان سزایهكى قورسى بۆ مامهڵهكردن بە(جی پی ئێس) ئاشكراكردو دهڵێت:"10 ساڵ زیندانیکردنە سزاكهى".
کارزان ئەمیر وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، مامەڵەکردن بەئامێری (جی پی ئێس) بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
وتەبێژی پۆلیسی هەرێم ئهوهشى ڕونكردهوه، "بەگوێرەی مادەکانی 25و 26ی یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بەبەشی پەیوەندییو زانیارییەکان، هەر کەسێک کڕینو فرۆشتن بە(جی پی ئێس) بکات بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانیدەکرێت".
ئهوهشى وت، "(جی پی ئێس) وەک ئامێرێکی چاودێریی ناسێنراوە، بۆیە هاوردەکردن، کڕینو فرۆشتنی دەبێت لەژێر چاودێرییو ڕێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بێت، لەبەرئەمەش مامەڵەکردنی بەئۆنلاین قەدەغەیە".