سۆمۆ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت زانیاری نوێ ئاشکرادەکات

عیراق

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1063 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

عەلی نزار سەرۆکی ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان پەیوەستە بە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانەوە.

عەلی نزار بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، "لە ڕێککەوتنی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و سۆمۆ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستان میکانیزمی توند بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە دانراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، گەشبینین بە ڕێککەوتنەکە و میکانیزمەکان و دەستپێکردنەوەی هەنارکردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆری تورکیا-جەیهانەوە، چونکە ئەمە لە بەرژەوەندی عێراقدایە و داهاتەکانی بەرزدەکاتەوە.

جەختیشی کردەوە "کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت پەیوەستە بە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت".

لای خۆیەوە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد، "سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشکەوتنی بەرچاو لە پرسی داهاتە نانەوتییەکان هەیە" و پێشبینیش دەکات "لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا لێکتێگەیشتنێک بکرێت".

بەپەلە