شارپرێس:
سیاسەتمەدارێكى شیعەى عێراق ئاماژه به‌هاتنى فشارێكى به‌هێزى ده‌ره‌كى ده‌كات كه ئه‌و به‌ڕه‌شه‌باو گه‌رده‌لولێكى به‌هێز ناوى بردوه، ده‌ڵێت:"هیچ پێكهاته‌یه‌كى لێ به‌ده‌ر نابێت‌و هه‌موان ده‌گرێته‌وه"، ئێرانیش سه‌رجه‌م هێزه‌كانى خسته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌و به‌سوپاى ئه‌و وڵاته وتراوه، "له‌ئاماده‌باشیدابن".
عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری شیعە لەپۆستێكى تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، باسی هاتنی ڕەشەبایەكی بێوێنە بەرەو عێراق دەكات، وەك ئاماژە بۆ فشارێك لەدەرەوە، كە هەموو پێكهاتەكانی دەگرێتەوە.
شابه‌نده‌ر نوسیویەتی، "لەدێوانەیەكی وەربگرن، ڕەشەبایەك بەڕێگەوەیە كە وێنەی نەبوە، ڕەشەبایەكی بەهێز كە عێراق بەهەموو پێكهاتەكانیه‌وه ده‌كاته ئامانج، تەنها باوەڕبون بەخوداو پێغەمبەر پارێزبەندیی نیشتمانی ئەو قەڵغانانەن دەتوانن بمانپارێزن‌و ئاگرەكەی خامۆش بكەن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێران ئینزارى كۆتایی لێداوه‌و به‌هێزه‌كانى ده‌ڵێت:"بەتەواوەتی ئامادەبن".
میدیا ئێرانییەکان له‌زارى ئەمیر حاتەمی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێرانه‌وه بڵاویانكردوه‌ته‌وه، "پێویسته سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌ئامادەباشیی تەواودابن بۆ جەنگ".
وتوشیه‌تى، "پرسی ئەتۆمیی بیانوی سەرەکیی دوژمن بوو، بەڵام ئەوەی کردیان‌و ویستیان ئەنجامی بدەن لەگۆڕەپانی جەنگدا زۆر جیاوازبوو لەگەڵ بانگەشەی سەرەتاییان، دەرکەوت کە دوژمن پلانێکی وردی لەدژی گەلی ئێران‌و نیشتمان‌و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێکردوە".
