ڕاپۆرتێكى گرنگ ئاشكراده‌كرێت.. ئێران ڕازینه‌بوو

جیهان

24 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5782 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کە لەڤیەننا ئامادەکراوە، کۆپییەکەی دەست میدیا ئەمریکییەکان کەوتوەو تیادا ئاشکراکراوە، ئێران تا 13ی حوزەیرانی ڕابردوو، 440 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەڕێژەی 60% هەبوە، کە ئەمەش زیادبونێکە بەبڕی 32.3 کیلۆگرام، پاش دوا ڕاپۆرتی ئاژانسەکە لەمانگی ئایاردا.


ڕاپۆرتەکە لەسەر لەسەر بنەمای زانیارییەکانی ئێران ئامادەکراوە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە تا ڕۆژی 11ی حوزەیران واتە ڕۆژێک پێش هێرشەکەی ئیسرائیل توانای ئەوەی هەبوە کە بۆمبی ئەتۆمی پێ دروستبکات.

لەڕاپۆرتەکەدا کە زۆر وردەکاری باسکراوە تیایدا هاتوە، لەڕوی تیۆرییەوە نزیکەی 42 کیلۆگرام یۆرانیۆمی 60% پیتێنراو بەسە بۆ بەرهەمهێنانی یەک بۆمبی ئەتۆمی.

ڕاپۆرتەکە نهێنییەو تیایدا ئاشکرایکردوە، ئاژانسەکەیان لەگەڵ ئێران نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنێک لەسەر دەستپێکردنەوەی پشکنینی ئەو شوێنانەی کە لەمانگی حوزەیراندا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل‌و ئەمریکاوە زیانیان بەرکەوتوە.