شارپرێس:
یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، مانگگیرانو خۆرگیران دیاردەیەکی گەردونیو سروشتییە، زانست هۆکارەکانی دیاریکردونه، دهشڵێت، "بەدرێژایی مێژوو ئەم دیارەدەیە ڕویداوەو تازەنییە، دیاردەی مانگگیرانو خۆرگیران، دوو نیشانەی گەورەن لەنیشانەی دەسەڵاتی خودا".
یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی بەیاننامەیەکی لەبارەی دیاردەی مانگگیرانی ئەمشەو بڵاوکردوەتەوهو تێیدا بەئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەستیپێکردوە، کە تێیدا دەفەرموێت: (ۆٱلۡقَمَرَ قَدَّرۡنَٰهُ مَنَازِڵ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلۡعُرۡجُونِ ٱلۡقَدِیمِ).
ئاماژە بەوەشدەکات، مانگگیرانو خۆرگیران دیاردەیەکی گەردونیو سروشتییە، زانست هۆکارەکانی دیاریکردونە، بەدرێژایی مێژوو ئەم دیارەدەیە ڕویداوەو تازەنییە.
دەشڵێت، "لەفەرهەنگی ئیسلامدا، مانگگیرانو خۆرگیران دوو نیشانەی گەورەن لەنیشانەی دەسەڵاتی خودا، بۆیە لەمکاتەدا نوێژو زیکرو پاڕانەوەو ئیستغفارکردن، سوننەتو پێویستە".
هەر لەبەیاننامەکەدا، یەکێتیی زانایان نوسیویهتى، "ئەم دیاردە فەلەکیو گەردونییە، جێی ڕامانو قوڵبونەوەیە لەگەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە، کە چۆنو بەچ میکانیزمو ڕێسایەکی فیزیکیو هەندەسەیەکی وردو سەرسوڕهێنەر، ئەم گەردونە بەڕێوەدەباتو کارلێکو تەواوکاریان لەنێوان هەیە".
بهگوێرهى زانیاری فەلەکناسەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دیاردەی مانگگیران لەهەرێمی کوردستان ڕودەدات، لهو ڕوهشهوه یهكێتیى زانایان ئاماژهى بهوهكردوه، "لەڕوانگەی هەستی دیندارییەوە، داوا لەمامۆستایانی ئایینیو موسڵمانان دەکەین، سوننەتی نوێژی مانگگیران زیندوو بکەوەو نزای خێر بکەن".
