گەنجانی عێراق چۆن بوونەتە قەڵغانی مرۆیی سوپاکەی پۆتن؟

جیهان

21/09/2025‌ 315 جار خوێندراوه‌ته‌وه


هەموان چیرۆکی پەیوەندیکردنی گەنجانی عێراقیمان بە سوپای روسیاوە بیستووە، بەڵام چیرۆکی عەباس حەمدوڵلا جیاوازە، ئەو خەونی هەڵاتن لە عێراق و ڕوکردنە ئەوروپای هەبوو، بەڵام لە کۆتایدا خۆی وەك چەکدارێکی سوپاکەی ڤلادیمێر پۆتن بینییەوە.

عەباس مەناسر، یەکێکە لە سەرەتایترین ئەو عێراقیانەی چووە ریزەکانی سوپای ڕوسیا بۆ جەنگ دژ بە ئۆکرانیا، ئەو وەك خۆی دەڵێت بەهۆی ڕیکلامێکەوە کە باسی لەوە دەکرد ئەگەر بێیتە ڕوسیا، موچەیەکی بەرز و ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەت دەدرێتێ، بریاریداوە بچێتە ڕوسیا، بەڵام دواتر خۆی لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بینیوەتەوە.

چیرۆکی عەباس سەرنجڕاکێشە، ئەوان سەرەتا وا تێدەگەن ئەرکەکەیان تەنیا چاڵ هەڵکەندن و خەندەق لێدانە، بەڵام دواتر خۆیان لەهێڵی پێشەوەی بەرەی جەنگ دەبیننەوە، ئیتر لێرەوە چیرۆکی مان و نەمانی عێراقیەکان دەستپێدەکات، کە عەباس پێیوایە ئەگەری مردنت لەو جەنگەدا ڕێژەی 99% یە و تەنیا لەسەدا یەک ئەگەری زیندوومانەوەت هەیە.

عەباس دەڵێت هەزار عێراقیی بۆ شەڕکردن چوونەتە نێو سوپای روسیاوە، بەڵام 200 کەسیان کوژراون، هێشتا تەرمی زۆرینەیان نادیارە. کەسوکارەکەشیان ئەوەیان پشتڕاستکردوەتەوە.

عەباس بریاریداوە لە ڕیزی سوپای ڕوسیادا بمێنێتەوە، ئەو دەڵێت: دەزانم سەختییەکان لێرە چین، بەڵام خۆ عێراقیش هیچی بۆ من نەکردووە، بۆیە لێرە گرێبەستەکەم لەگەڵ سوپا نوێکردوەتەوە.

بەپەلە