شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریى له‌دوباره‌بونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژى هاوشێوه‌ى دروزه‌كان‌و عه‌له‌ویه‌كان له‌دوو گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كه‌ى شارى حه‌له‌ب ده‌دات، ده‌شڵێت، "ئه‌وه‌ى ڕوو ده‌دات به‌پیلان‌و به‌رنامه‌ى توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
بەدران چیا کورد هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) له‌پۆستێكدا له‌ئێكس-ى خۆى نوسیویه‌تى، "ئامانج لەهێرشه به‌رده‌وامه‌كانى چه‌كدارانى شه‌رع بۆ سه‌ر كورد، دوبارەکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکانی عه‌له‌ویه‌كان‌و دروزه‌كانه له‌سوه‌یدا".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه، "پێشهاتەکانی ئەمدواییە دژى كورد، لەلایەن تورکیاوه پیلانى بۆ دانراوه، هه‌ر له‌په‌لاماره‌كانى دێرحافر تا ده‌گاته گەمارۆدان‌و دواتریش په‌لاماره‌كانى ئه‌مشه‌وى گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە له‌حه‌له".
به‌دران چیا كورد ده‌ڵێت، "توركیا مه‌به‌ستێتى كۆمه‌ڵكوژى دژى كورد بكرێت هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى دژى عه‌له‌ویه‌كان‌و دروزه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانى شه‌رعه‌وه ڕویاندا".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى نوسینه‌كه‌ى به‌دران-دا هاتوه، "تورکیا هەمیشە دەڵێت؛ یان سوریا بۆ ئێمەیە بەگشتیی، یان بەگشتیی لەناوی دەبەین، ئێمه‌ش وه‌كو كورد له‌وه‌ڵامى ئه‌و ویسته‌ى توركیادا ده‌ڵێین، باوەڕمان بەگەل‌و خاكى سوریا هەیە کە فیتنەو پیلانەکانی تورکیا ڕەتدەکەنەوە، گەلەکەمان لەشێخ مەقسودو ئەشرەفیە بەتەنها نیین، ئه‌وان بەرگریی لەخۆیان ده‌كه‌ن‌و به‌دڵنیاییه‌وه، هه‌موو ئه‌و پیلانانه پوچەڵده‌كه‌نه‌وه".
لەکۆتاییشدا به‌دران چیا کورد داوای لەلایەنە نێودەوڵەتی‌و عەرەبییەکان‌و بەتایبەت حکومەتی سوریا کردوه، لەبەرامبەر هێرشەکاندا هەنگاوبنێن‌و ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێککەوتنی 10ی ئادار لاببەن.
لاى خۆیشیه‌وه وەزارەتی بەرگری سوریا ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "له‌حەلەب هیچ نیازێکى ئۆپه‌راسیۆنمان نییە بۆسه‌ر هیچ لایه‌ن‌و پێكهاته‌یه‌ك‌و بەتەواوی پابەندین بەڕێککەوتنی 10ی ئاداره‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، چه‌كداره‌كانى شه‌رع له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه په‌لامارى هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى كوردنشینى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود-یانداوه له‌شارى حه‌له‌ب‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا شه‌ڕڤانانى كورد له‌و دوو گه‌ڕه‌كه به‌توندى لێیان هاتونه‌ته ده‌ست‌و وه‌ڵامیانداونه‌ته‌وه‌و تائێستاش پێكدادان به‌رده‌وامه.
