شارپرێس:
میدیای فەرمیی حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، هێزەکانی حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەدوای چەند کاتژمێرێک لەشەڕوپێکدادانی سەخت لەگەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، لەسەر ئاگربەستێکی کاتیی لەو ناوچانەی شارەکە ڕێککەوتن، پهیامنێرى شارپرێس لهڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، شهوى ڕابردوو داواى كۆبونهوهى بهپهله لهمهزڵوم عهبدى كراوه، هێزێكى ئهمریكاش شانبهشانى هێزێكى ههسهده گهیشتونهته بهنداوى تشرین.
بەرەبەیانی ئهمڕۆ سێشەممە تەلەفزیۆنی فەرمیی سوریا ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانی شەوی دوشەممەی گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب، لانیکەم ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا کوژراوەو هاوڵاتییەکیش لەئەنجامی بۆردومانەکاندا کوژراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکانی سوریا، لەبارەی شەڕو پێکدادانەکانی شەوی دوشەممە، هێزەکانی حکومەتی سوریا لەڕێگەی بەکارهێنانی درۆنەوە، هێرشیانکردوەتەسەر هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شاری حەلەب؛ شێخ مەقسودو ئەشرەفییە.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی سوریا، کە لەزاری بەرپرسێکی ئەمنیی سوریاوە وەریگرتوە، "لەئەنجامی هێرشێکی هەسەدەدا، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کوژراوەو سێ کەسی دیکەش لەنزیک گەڕەکی شێخ مەقسود برینداربون، ئەمە جگەلەوەی هاوڵاتییەکی سڤیل لەئەنجامی بۆردومانی هێزە کوردییەکان کوژراوە".
دواى بڵاوبونهوهى ئهو ههواڵه، هەسەدە هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی سوریاى ڕەتکردەوەو هێزەکانی سەر بەدەسەڵاتی دیمەشقیان تۆمەتبارکردوە بەگەمارۆدانی گەڕەکە کوردییەکانیو هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو گەڕەکانە لەڕێگەی تانکو بڵاوەپێکردنی هێزێکی زۆرەوە.
ئەو شەڕو پێکدادانە لەدوای ئەوەدێت، گرژییەکانی چەند مانگی ڕابردوی نێوان دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقو بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەباکورو باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا پەرەیسەندوە.
هەروەها سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە، لەکاتی شەڕەکەدا، هێڵەکانی پەیوەندیی لەو گەڕەکانە پچڕاونو هێزەکانی سەر بەحکومەتی دیمەشق، بەبڵاوەپێکردنی هێزێکی زۆر ناوچەکەیان گەمارۆداوە.
لەدوای ڕوخاندنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوی سوریا لەمانگی کانونی یەکەمدا، حەلەب لەلایەن دەسەڵاتدارانی نوێی سوریاوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدا ماونەتەوە.
میدیای فەرمیی حکومەتی سوریا ئاماژەی بەوەکردوە، "دەیان خێزان" بەهۆی تۆپبارانی قورس بەچەکی قورسو هاوەن لەلایەن هەسەدە لەو ناوچەیەو بەتایبەت لەگەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە هەڵهاتون.
عەزام غەریب پارێزگاری حەلەب داوای لەدانیشتوانی شارەکە کردوه لەماڵەکانیاندا بمێننەوەو "تا دەتوانن خۆیان لەو ناوچانەی شەڕوپێکدادانیان تێدایە، بەدوربگرن".
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا لەبارەی ئەو شەڕوپێکدادانەوە، بڵاویکردەوە، لەدوای دروستبونی پێکدادانەکان، چەندین هاوڵاتی سڤیل بەبرینداریی گەیهندراونەتە نەخۆشخانە.
دواتر ئاژانسەکە رێککەوتنی هەردوو هێزی سەر بەحکومەتو هەسەدەی لەگەڕەکە کوردییەکان ڕایگەیاند، بەڵام بەبێئەوەی وردەکاری زیاتر لەبارەی ئاگربەستەکە ئاشکرابکەن.
میدیای فەرمی ئاماژەی بەوەشداوە، دانیشتوانی گەڕەکە کوردییەکان چەکیان هەڵگرتوە، بەمەبهستی هاوکاریکردنی هێزەکانی هەسەدەو ئاسایش بۆ بەرگریکردن لەو دوو گەڕەکە کوردنشینە.
لەنیوەڕۆی دوشەممەوە لەهەردوو گەڕەکە کوردنشینەکەی شاری حەلەبی سوریا، ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی سەر بەهەسەدەو هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دروستبوو، هاوسەرۆکی گەڕەکەکان دەڵێت، حەوت رێگەی هاتوچۆ لەو دوو گەڕەکە هەن سەرجەمیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە داخرانو هاتوچۆیان قەدەغەکرد.
كهنداڵ جودى پهیامنێرى شارپرێس لهڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، ههر شهوى ڕابردوو دواى ئهوهى چهكدارهكانى شهرع بۆیان ڕونبوهوه كه ناتوانن بچنه ناو دوو گهڕهكه كوردیهكه، لهدیمهشقهوه پهیوهندیى بهمهزڵوم عهبدى فهرماندهى گشتیى ههسهدهوه كراوهو داواى كۆبونهوهو دانوستانى بهپهله كراوه سهبارهت بهئهشرهفیهو شێخ مهقسود.
شارپرێس زانیاریى ئهوهشى دهستكهوتوه، بهرهبهیانى ئهمڕۆش، هێزێكى زۆرى ئهمریكاو ههسهده، بهچهكى قورسهوه چونهته میحوهرى بهنداوى تشرین.
