شارپرێس:
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری گرووپێکی نەناسراو بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە سەوڵاوای سنوری مەریوان دوو ئەندامی سوپای پاسداران بەناوەکانی عەلیڕەزا وەلیزادە و ئەیووب شیری کوژران و لانی کەم سێ کەسی دیکە بریندار بوون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژران و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.
میدیاکانی نزیک لەسوپای پاسداران بڵاویانکردەوە، ئەو هێرشە لە ڕێگای فڕێدانی نارنجۆک بۆ «بنکەی حیزبوڵڵای سەوڵاوا» ئەنجام دراوە.
تائێستا هیچ یەکێک لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەیان ڕانەگەیاندووە.
ئ.ه