به‌هاى تومه‌نى ئێرانى به‌رزبوه‌وه‌

ئابوری

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخی دۆلار بەرامبەر بەتومەن بەردەوامە لەدابەزین‌و لەدوێنێ دوشەممەوەو تاوەکو ئەمڕۆ 2.300 تومەن دابەزیوە.

 
یەک دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ بە111 هەزارو 100 تومەن مامەڵەی پێوەدەکرێت‌و بەوپێیەش بەڕێژەی زیاتر لە2٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
 
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بەتومەن، 113 هەزارو 400 تومەن‌و کەمترین ئاستیشی 110 هەزارو 800 تومەن بوە.
 
بانکی ناوەندیی ئێران دەڵێت، نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بەتمەن نرخێکی ڕاستەقینە نییەو لەڕێگەی خستنەڕوی دراوی بیانیییەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەهای دراوی نیشتمانیی ئەو وڵاتە دەدات.