شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌ى كورد‌و ده‌سه‌ڵاتى سوریا له‌دیمه‌شقى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته كۆتاییهات‌و
وه‌زیرى به‌رگریى سوریا په‌یامێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌م ساته وه‌خته‌وه، ئاگربه‌ست له‌ته‌واوى ناوچه‌كانى باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌ى كورد‌و ده‌سه‌ڵاتى دیمه‌شق كۆتاییهاتوه‌و چه‌ند بڕیارێكیشى تێدا دراوه دیارترینیان ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌سته له‌سه‌رتاسه‌رى سوریادا.
مورهه‌ف ئەبو قەسر وەزیری بەرگریی حکومەتی سوریا له‌ئێكسى خۆى پۆستێكى كردوه‌و باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كردوه‌و ده‌ڵێت، "له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده گه‌یشتوینه‌ته ڕێكه‌وتن".
ئه‌بو قه‌سره باسى له‌وه‌شكردوه، "لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) لەدیمەشق کۆبوینه‌وه".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ عه‌بدى گه‌یشتینه ڕێكه‌وتن لەسەر ئاگربەست لەسەرجەم ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێویستە دەستبەجێ ئەم ڕێککەوتنە له‌م ساته وه‌خته‌وه بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".