شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئەمنیو فریاكەوتنی فریاگوزاری دیالە ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕوداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگهی (بەغدا ـ دیالە)، لانیكەم 13 كەس گیانیان لەدەستداوە كە لەنێویاندا منداڵ هەیه.
سەرچاوەكە وتویهتى، "ڕوداوەكە لەنزیك ناحیەی جەدیدە شەت لەدیالە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕویداوە، كە یەكێكیان ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیوندای ئەكسێنتو ئەوی دیكەیان كیا كادێنزا بوە، لهئهنجامیشدا بوەتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلی جۆری ئەكسێنتهكه بەتەواوی بسوتێت".
بهوتهى سهرچاوهكه، "لەئەنجامی ڕوداوەكەدا حەوت كەس لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری ئەكسێنت گیانیان لەدەستداوە چواریان منداڵنو سەرجەمیان دانیشتوی بەغدا بون، هاوكات شەش كەسی دیكەش لەناو ئۆتۆمبێلی جۆری كادێنزا گیانیان لەدەستداوە".
سەرچاوەیەكیش لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دیالە ، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری كادێنزا بەشێوەیەكی سەرەتایی بەبەرپرسیاری ڕوداوەكە زانیوهو جهختیكردوهتهوه، "شۆفێرەكە گیانی لەدەستداوە، شۆفێرێكی بارهەڵگری گواستنەوەش كە لەكاتی ڕوداوەكەدا زیانێكی كەمی بەر ئۆتۆمبێلەكەی بەركەوتوە ڕاگیراوە".