بەم 6 نیشانەیە بزانە کە ڤیدیۆیەک بە زیرەکیی دەستکرد دروستکراوە

هەمەڕەنگ

07/11/2025‌ 2860 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕۆژانەی ڤیدیۆ دروستکراوەکانی ژیرێی دەستکرد (AI) لە سۆشیال میدیا، جیادکردنەوەی ڕاستی و ساختە قورستر بووە. ماڵپەڕی تەکنەلۆژی "ZDNET" ئاماژە بە چەند نیشانەیەک دەکات بۆ ئاشکراکردنی ڤیدیۆ ساختەکان.
نیشانە سەرەکییەکان بریتین لە:
شێواندن و ھەڵەی بینراو: بەوردبوونەوە لە شێوەی جەستە، سێبەرەکان، یان ڕووناکی. ئەگەر شتی نامۆ یان پارچەی ونبوو ھەبوو (وەک ئەوەی ورچە جەمسەرییەکە بۆ سەگێک گۆڕا)، ئەوە نیشانەی AIـیە.
کوالێتی نزم و خراپ: لە ساڵی 2025دا، ڤیدیۆی "سەرسوڕھێنەر" کە کوالێتییەکەی وەک کامێرای ساڵانی نەوەدەکان بێت، بە ئەگەری زۆرەوە دروستکراوی ژیرێی دەستکردە.
ڕووخساری زۆر نامۆ و نموونەیی: ھەندێک ڤیدیۆی AI زۆر بێ کەموکوڕی و نموونەیی دەردەکەون (وەک پێستی بێ کون و چاو داخستنی ناڕێک) کە وای لێدەکات نامۆ دەربکەوێت.
جووڵەی خەونئاسا و ھێواش: ھەستکردن بە خێرایی گشتی خاو و نەرمییەکی نائاسایی کە وێنەیەکی خەونئاسا بە ڤیدیۆکە دەدات، یەکێکی ترە لە تایبەتمەندییە ناسراوەکانی زیرەکیی دەستکرد.
کێشەی دەنگ و جووڵەی لێو: زۆرجار کێشە لە یەکنەگرتنەوەی جووڵەی دەم و قسەکردن ھەیە، یان دەنگەکە بێ دەنگی ژینگەی سروشتییە.
سەرسووڕھێنەری باوەڕپێنەکراو: ئەگەر دیمەنەکە زۆر سەیر، خۆش، یان سەرسوڕھێنەر بوو کە بڕواپێکردنی قورس بوو(وەک منداڵی ساوا بە جلوبەرگی مۆدێلەوە ڕێبکات)، ئەوە ئاگادارکەرەوەیەکی بەھێزە کە ساختەیە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی