ڕوسیاش تاقیكردنەوەی ئەتۆمی دەستپێدەكات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1315 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارثرێس:
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، کار بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکەی سەرۆکی ڕوسیا سەبارەت بەئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی دەکەین.

 
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، ڕایگەیاند، مۆسکۆ هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لەلایەنی دیپلۆماسییەوە پێنەگەیشتوە، تا ئێستا نازانین مەبەستی واشنتن چی بوە، هەروەها پەیامەکەی ترەمپ ڕون نییە، بۆیە ڕوسیا بەردەوام دەبێت لەئامادەکارییەکانی بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ڕوسیا بەردەوام دەبێت لەئامادەکارییەکانی بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی.

وتەکانی لاڤرۆڤ لەدوای ئەوەدێت، دۆناڵد ترەمپ ، ڕایگەیاندبوو، ئاژانسی ئەتۆمی وڵاتەکەی ئاگادار کردوەتەوەو فەرمانی پێکردون، هاوشێوەی ڕوسیا و چین ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی بکەن.