شارپرێس:
قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە دانیشتوانی سنورەکە ئاگادار
دەکاتەوە کە لەماوەی 15 رۆژی داهاتودا بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن، بەپێچەوانەوە لەو مافە
بێبەش دەبن.
قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە لەئاگادارییەکدا بۆ دانیشتوانی
سنورەکە دەڵێت،" ئاماژە بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و
کانزاکانی راپەڕین، بە ژمارە 658 ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری قەزای رانيه و ناحيەكانمان دەکەین کە بەشە
نەوتیان وەرنەگرتوە و خوازیاری وەرگرتنن، پێویستە لە ماوەی 15 رۆژی داهاتودا نەوتەکەیان وەربگرن ".
ئەوەشیخستەڕوو،
هەر خێزانێک لەو ماوەیەدا بەشە نەوتەکەی وەرنەگرێت، مافی وەرگرتنیان نامێنێت و کۆتایی
بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دێت.