حكومەتی ئێران ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕاگەیاند

جیهان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 669 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی حكومەتی ئێران ئاشكرایكرد، وەستاندنی پرۆسەی پیتاندن دەكرێت بەشێوەیەكی تەواوەتی لەپێناو بەرژەوەندی نیشتمانیدا دەبێت، هاوكات، ڕاوێژكاری ڕابەری باڵای ئێران پەیامێك بۆ ئەمریكا دەنێرێت و دەڵێت، وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ دەستكردنەوە بەگفتوگۆ ئەتۆمییەكان لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ.

فاتیمە موهاجیرانی، وتەبێژی حكومەتی ئێران بڵاویكردوەتەوە،" لەئێستادا پیتاندنی یۆرانیۆم ئەنجامنادرێت، جگە لەوە تاوتوێی وەستاندنی پرۆسەی پیتاندن دەكرێت بەشێوەیەكی تەواوەتی لەپێناو بەرژەوەندی نیشتمانیدا".

دەشڵێت،" ئەو دەستانەی بەرپرسن لەو بابەتە ( رێكخراوی وزەی ناوەكی ئێرانن وەزارەتی دەرەوەو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، باشترین بڕیار لەبەرژەوەندی وڵات دەدەن و لەگفتوگۆی چڕدان".

هاوكات،کەمال خەڕازی ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئاینی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئامادەین بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام پاشەکشێ لەهەڵوێست و داواکارییەکانی پێشومان ناکەین".

جەختیش دەكاتەوە، بنەمای مافی پیتاندنی یۆرانیۆن و بەرنامەی موشەکییان، جێگەی دانوستان نییەو دەڵێت، دەبێت پرۆسەو ناوەرۆکی دانوستانەکان ڕون و شەفاف بن و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دولایەنە بن.

 

بەپەلە