ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر لوبنان دەستپێکردەوە

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل دوو گوندی شارۆچکەی شحوری لەباشوری لوبنان بۆردومانکرد.


پێش هێرشەکان، سوپای ئیسرائیل دانیشتوانی هەردوو گوندی دێرکیفا و شحوری لەباشوری لوبنان لە هێرشەکان ئاگادارکردەوە و داوای لێکردن ناوچەکە چۆڵ بکەن.

سوپای ئیسرائیل باسی لەوەکرد، چەکدارانی حزبوڵا ئەو شوێنانەیان وەک بارەگا بەکارهێناوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی زانیاریی لەبارەی زیانەکانی هێرشە بڵاونەکردوەتەوە.

بەپەلە