وه‌فدێكى ئەمریکی بۆ گەیاندنی چەند پەیامێک دەگاته‌ بەغدا

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی عێراقی، بڕیارە بەمنزیکانە وه‌فدێكى ئەمریکا سەردانی بەغدا بکات‌و چەند پەیامێکی کۆشکی سپی سەبارەت بەپرسە جیاجیاکانی عێراق بەبەرپرسانی ئەو وڵاتە بگەیەنێت.


ئەو سەرچاوەیە بەئاژانسی شەفەق نیوزی وتوه‌، "بەمنزیکانە وه‌فدێك کە پێکهاتوە لەکەسایەتییە سیاسییە ئەمریکییەکان سەردانی بەغدا دەکەن‌و پەیامەکانی واشنتۆن بۆ سەرجەم هاوبەشەکانی پرۆسەی سیاسی عێراق دەگوازنەوە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "سەردانە پێشبینیکراوەکەی ئەمریکا، ئاماژەی ئەوەیە کە ئەمریکا گرنگیی بەو ڕوداوانە دەدات کە لەعێراق ڕودەده‌ن".

لەدوای دەستبەکاربونی دۆناڵد ترەمپ، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو عێراق سنورداربون، بەشێوەیەک تەنها له‌ڕێگه‌ى ستیڤن فاگین بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لەبەغدا یەک پەیوەندی تەلەفۆنی له‌نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە ئه‌نجامدراوه‌.

هاوكات مانگی ئابی ساڵی ڕابردوش، وه‌فدێكى باڵای ئەمریکا سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی تاووتوێی کۆمەڵێک پرسیان کرد.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وه‌فده‌كه‌ باسیان لەکشانەوەی ئەمریکا لەبنکە سەرەکییەکانی لەعێراق‌و کاردانەوەکانی کردوە، ئەمە جگە لەبابەتە ئابوریی‌و پەیوەندیدارەکان بەوزە.

بەپەلە