لە کازاخستان شارێکی پێشکەوتوی سەردەمی بڕۆزی دۆزرایەوە

هەمەڕەنگ

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تیمێک لە شوێنەوارناسانی کۆلێژی لەندەن و زانکۆی دۆرهام و زانکۆی تۆرایگێرۆڤی کازاخستان شارێکی گەورەیان لە باکووری رۆژهەڵاتی کازاخستان دۆزییەوە، کە بۆ سەردەمی برۆنزی دەگەڕێتەوە.

ئەم شارە، کە بە "سیم یارکا" ناسراوە، لە نزیک ڕووباری ئیرتیش هەڵکەوتووە. پێشتر وا دەزانرا کە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە لە سەردەمی برۆنزی تەنها لە نیشتەجێبوونی بچووکدا ژیاون یان کۆچەری بوون، بەبێ بوونی شارە گەورەکان، بەڵام دۆزینەوەکە دەریخست کە نزیکەی ساڵی 1600 پ.ز، شارێکی ڕاستەقینە هەبووە کە شەقام و ماڵ و تەنانەت قەڵایەکیش گەمارۆی دابوو.

سیم یارکا ڕووبەرێکی فراوانی داگیرکردبوو کە لە سەد هێکتار زیاتر بوو، واتە ئەوەندەی  نزیکەی دوو سەد یاریگای تۆپی پێ، بەشێوەیەک خەڵک لە ماڵی گەورەدا دەژیان کە بە درێژایی شەقامەکان دروستکرابوون و تێیدا ناوچەیەکی پیشەسازی تەواو دۆزرایەوە کە کارگە و وەرشەی کانزاکردنی تێدابوو.

توێژەران ئاماژەیان بەوەدا کە دانیشتوانی شارەکە تەنها لە توانایاندا نەبووە مس بتوێننەوە، بەڵکو لێهاتوو بوون لە بەرهەمهێنانی برۆنزی تێکەڵ بە قەڵایی بە شێوەیەکی پیشەسازیش،  ئەمەش دۆزینەوەیەکی گرنگ بوو، چونکە پێشتر وا دەزانرا کە ئەم جۆرە بەرهەمهێنانە لە ناوچەکەدا مەحاڵە بەهۆی کەمیی کەرەستەی خاوەوە.

دەرکەوتووە کە پیشەوەرانی ناوخۆ تەنها کانزاکانیان لە چیاکانی ئاڵتایی نزیک دەرهێناوە، بەڵکو قەڵاییان لە شوێنەکانی ترەوە لە ڕێگەی ڕێگا بازرگانییەکانەوە هێناوە کە لە ئاسیای ناوەڕاستەوە درێژدەبوونەوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی