شارپرێس:
ئیلۆن
ماسک، ملیاردێری ئەمریکی و دامەزرێنەری کۆمپانیای "ئێکس ئێی ئای"، پێشبینی
دەکات کە ژیرێی دەستکرد (AI) داهاتووی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت و
کارکردن دەکاتە شتێکی "هەڵبژاردەیی" و نرخی پارە نامێنێت.
لە کۆڕبەندی
وەبەرهێنانی ئەمریکی-سعودی لە واشنتۆن، ماسک ڕایگەیاند: کارکردن دەبێتە خوایشت و خۆبەخشانە،
لە ماوەی دە بۆ بیست ساڵی داهاتوودا، کارکردن وەک وەرزشکردن یان یارییە ڤیدیۆییەکان
دەبێت، تەنها ئەوانەی حەزیان لێیە دەیکەن.
بێبەها بوونی پارە: ئەگەر گەشەسەندنی AI و ڕۆبۆتەکان بەردەوام بێت، ماسک پێشبینی دەکات کە پارە لە قۆناغێکدا گرنگییەکەی
نامێنێت و وەکو دراو بێبایەخ دەبێت.
قەڵاچۆکردنی هەژاری: بە بڕوای
ماسک، تاکە ڕێگە بۆ بنەبڕکردنی هەژاری و دابینکردنی چاودێری پزیشکی باش بۆ هەمووان
بریتییە لە ڕۆبۆتی زیرەکی "ئۆپتیموس". کە دەخرێنە بازاڕەوە بۆ کارکردن.
داهاتی جیهانی: ئەو جەختی کردەوە کە
لەم داهاتووەدا، پێویستە حکومەت داهاتێکی گشتگیری جیهانی (Universal
Income) دابین
بکات، چونکە AI و ڕۆبۆتەکان کار و پارە لەناودەبەن.
لەم حاڵەتە گەشبینەدا، هەموو کەسێک دەتوانێت دەستی
بە هەر کاڵا و خزمەتگوزارییەک بگات کە دەیەوێت، هەرچەندە شڵەژان و گۆڕانکاری زۆر ڕوودەدات.
ماسک جەختی
لەوە کردەوە کە هێشتا کارێکی زۆر ماوە بکرێت تاوەکو کۆمەڵگا و تەکنەلۆژیا دەگەنە ئەم
ئاستە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی