هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکەن

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەکی نزیک لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆ فەرمییەکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی داهاتوی حکومەتی عێراق ئاشکرادەکات.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگیی چەندین لیژنەی تایبەتی ئامادە کردووە، یەکێکیان بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران و ئەوی تریش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی هاوپەیمانێتییەکان.

هەروەک وتویەتی: بڕیارە هەفتەی داهاتوو زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕ و گرنگ لە بەغدا دەست پێ بکات، کە تێیدا نوێنەری چەندین هێزی سیاسی بەشدار دەبن. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەکان لە خولی پێشوو ئاسانتر و نەرمتر دەبن، چونکە پشتیوانییەکی سیاسی فراوان هەیە بۆ خێراکردنی پرۆسەکە.

هەروەک جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئاستی ئاڵۆزی لە دۆخی ئێستادا کەمترە و پێشبینی دەکرێت هێزەکان پابەندی کاتە دیاریکراوەکان بن بۆ پێکهێنانی حکومەت.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی