عەلی قەرەداغی لەبارەی دەیارنەمانی نیو ملیار دۆلاری هاوکاری غەززە ڕونکردنەوە دەدات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی ئیسلامی ڕەتیدەكاتەوە پەیوەندیی بە دیارنەمانی بڕی نیو ملیار دۆلاری هاوكاریی دارایی بۆ غەززە هەبێت.


عەلی قەرەداخی، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە فەیسبوک ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،" ڕێکخراوی (وقف الامة) کە پارەی هاوکارییان بۆ خەڵکی لێقەوماوانی غەززە کۆکردوەتەوە، بەبێ ئاگاداری و رەزامەندی ئێمە وێنەی  منیان بەکارهێناوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" پاش ئاگاداربونم لەو بابەتە، داوامان لەو ڕێکخراوە کردوە وێنەکەم لەسەر ئەو بابەتە لاببەن ".

عەلی قەرەداغی وتیشی،" بەهیچ جۆرێك پەیوەندییم بە دیارنەمانی ئەو 500 ملیۆن دۆلارەوە نییە و ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت، تۆمەتی ناڕەوا و بێ بنەمان ".