ئەمریکا داوا لەهاوڵاتییانی دەکات گەشت بۆ عێراق و 20 وڵاتی دیکە نەکەن

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لەهاوڵاتییانی دەکات گەشت بۆ عێراق و 20 وڵاتی دیکە نەکەن و دەڵێت، ئەم شوێن و وڵاتانە مەترسیدارن و رەنگە بكەونە دۆخی مەترسییەوە.

  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" بەهۆی بارودۆخی ناوخۆی ئەو وڵاتانە تواناکانمان سنوردارە بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتییانمان لەو شوێنانە ".

ئەو وڵاتانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری داوە لەبارەی گەشت بۆ کردنیان، بریتین لەمانە: (عێراق، ئێران، سوریا، لوبنان، لیبیا، یەمەن، روسیا، ئۆكڕاینا، ئەفغانستان، بیلاروسیا، بۆركینا فاسۆ، بۆرما، كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست، هاییتی، مالی، نەیجەر، كۆریای باكور، سۆماڵ، باشوری سوودان، كۆماری سودان و ڤەنزوێلا).