شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر 18هەمین کۆبونەوەی کۆمسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیا بۆ
گفتوگۆکردن سەبارەت بە چونی شاندێک بۆ ئیمرالی و ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان
دەستیپێکرد، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپەش رەتیکردەوە نوێنەری خۆیان رەوانەی ئیمرالی
بکەن.
موراد ئەمیر، جێگری
سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد،" دەمەوێت
جەخت لەوە بکەمەوە کە دروست نییە کۆبونەوەیەک بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چون بۆ
ئیمرالی و بە نهێنی لە گەلەکەمانی بهێڵینەوە، گرنگە هەموان بە ڕونی هەڵوێستی هەر
لایەنێکی سیاسی بخەنەڕوو ".
وتیشی،" ئێمە
وەک جەهەپە پێمانوایە دروست نییە ئەندام بۆ کۆمسیۆن دیاری بکرێت ".
بڕیارە لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی کۆمسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و
یەکگرتنی نەتەوەییدا دەنگ لەسەر وونی کۆمیسیۆنەکە بۆ ئیمرالی و ئەنجامدانی دیدار
لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری زیندانیکراوی پەکەکە بدات.