کەشناسی دەنگۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین رەتدەکاتەوە

عیراق

49 خولەک پێش ئێستا‌ 69 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق دەنگۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین لە چەند رۆژی داهاتودا رەتدەکاتەوە و دەڵێت، کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.


دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی چەند رۆژێکە کەسانێک بەناوی شارەزای بواری کەشناسییەوە لێدوانی جیا جیا دەدەن لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین لە 28ی ئەم مانگەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دورن لەراستی و هیچ بنەمایەکی زانستییان نییە.

ئەوەشیخستەڕوو، بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکان لەو ماوەیەدا کەشوهەوا ئاسایی و سەقامگیر دەبێت، لەچەند شوێنێکیش کەمێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

دەستەی کەشناسی دەڵێت، لەئەگەری هەر گۆڕانکارییەک لەکەشوهەوا، دوو رۆژ پێشتر لایەنە فەرمییەکان ئاگادار دەکەنەوە و پێشبینییەکانیان لەسەر بنەمای زانستی دەبێت و زانیارییەکانیان وردە.