مۆبایلە نوێکەی هواوی لەڕووی کارایی و تەکنەلۆژیاوە بێوێنەیە

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 249 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمپانیای هواوی بە فەرمی مۆبایلی نوێی Mate 80 RS Ultimateی نمایشکرد، کە پێشبینی دەکرێت کێبڕکێیەکی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ بەهێزترین مۆبایلە زیرەکەکان بکات لە ڕووی کارایی و تەکنەلۆجیاوە.

 
مۆبایلەکە خاوەنی بۆدییەکی شیک و کوالیتی بەرزە، کە بە پێوانەی IP68/IP69 دژە ئاو و تۆزە، و کێشی 249 گرامە.

شاشەی مۆبایلەکە جۆری Dual-layer LTPO OLEDە بە قەبارەی گەورەی 6.9 ئینج، بە ڕوونیی (1320/2848) پێکسڵ و خێرایی نوێبوونەوەی 120 هێرتز. هەروەها گەشاوەییەکەی دەگاتە 8000 نیتس و بە شووشەی Huawei Kunlun Glass 3 پارێزراوە.
لە ڕووی کاراییەوە، مۆبایلەکە بە سیستەمی HarmonyOS 6.0 کار دەکات و پشت بە پرۆسێسەری نوێی Kirin 9030 Pro دەبەستێت، لەگەڵ پرۆسێسەری گرافیکی Maleoon 935 ،  خاوەنی 20 گێگابایت ڕام و بیرگەی ناوخۆیی تا 1 تێرابایتە.

لە بواری وێنەگرتنیشدا، کامێرای سەرەکی سێ هاوێنەییە بە ڕوونیی (50+5+50) مێگاپیکسڵ و کامێرای پێشەوەی 13 مێگاپیکسڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4Kی هەیە.

مۆبایلەکە پاتریەکی بەهێزی 6000 میلی ئەمپێر لەخۆدەگرێت و پشتگیری لە شەحنکردنەوەی 100 وات (سیمدار) و 80 وات (بێ وایەر) دەکات، لەگەڵ تایبەتمەندی شەحنکردنەوەی پێچەوانە بە 20 وات.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی