لەعێراق دابەشكردنی موچەی مانگی 12 دەستپێدەكات

عیراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانكی ڕەشید ئاشكرایكرد، كەئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی دەستپێكردوەو  داوا لەخانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەكات سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن بۆ وەرگرتنی موچەكەكانیان.


بانکی ڕەشید، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی خانەنیشیان لەسەرتاسەری عێراق دەسپێدەكات و موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی (کانونی دوەم/12) بەرزکردوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بانکەکە داوای لەسەرجەم سودمەندەکان کردوە سەردانی لقەکانی بانکەکەو ناوەندەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی موچەكەكانیان".

ئەمە لەكاتێكدایە، لەهەرێمی كوردستان ڕۆژی ڕابردوو دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی نۆ كرا.