سبەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 142 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە سبەی سێشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی عێراق کۆبێتەوە و  نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکانیش لەعێراق وتەی دەبێت.


نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، کۆبونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کاتژمێر شەشی ئێوارە بە کاتی بەغدا دەستپێدەکات و تێیدا تاوتوێی دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی وڵاتەکە دەکرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت محەمەد حەسسان، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان  لەعێراق (یۆنامی) وتارێکی لەبارەی دۆخی عێراق هەبێت.