دانیشتوانی گوندی لاجان پێشنیارێکی حکومەت ڕەتدەکەنەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1965 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای چۆڵکردنی گوندەکەیان، ژمارەیەک نوێنەر و ریشسپی گوندی لاجان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کۆبونەوە و لەرێی ئەوانەوە داوا لە دانیشتوانی گوندەکە کرا بگەڕێنەوە ناو ماڵەکانی خۆیان، بەڵام ئەوان ئەو داوایەیان رەتکردەوە و مەرجیان هەیە.


پەیامنێری شارپرێس لەهەولێر ئاشکرایکرد، کەمێک لەمەوبەر نوێنەرانی گوندی لاجان گەڕانەوە لای خەڵکی گوندەکە و داوایان لێکردن بگەڕێنەوە ناو گوندەکە و باسیان لەوەکرد کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڵێنیان پێداون کە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، بەڵام دانیشتوانی گوندی لاجان ئامادە نین بگەڕێنەوە گوندەکەیان.

بەپێی زانیارییەکان، دانیشتوانی لاجان دەڵێن، تاکو  ئەو کەسانە ئازاد نەکرێن کە دەستگیرکراون، ئامادە نین بگەڕێنەوە ناو گوندەکەیان.